کرێکار هیچی نییە بۆ دەست دان، زنجیرەکانی دەستی
نەبێ (کارێل مارکس)
مێژووی ڕۆژی جیهانی کرێکار ئەگەڕێتەوە بۆ 1مەی ساڵی1886ی
زایینی کە کرێکارانی ئەمریکایی بۆ یەکەم جار خۆپیشاندانێکی گەورەیان ڕێکخست و
خوازیاری ئەوە بوون کە سەعاتی کاریی ڕۆژانەی کرێکار لە14سەعاتەوە بۆ 8 سەعات کەم
بکەنەوە کە ئەو یاسایە ئێستاش لە زۆربەی وڵاتانی سۆسیال دێموکرات خراوەتە بواری جێبەجێ
کردن و کاری پێ دەکرێت؛ دەیان ساڵە ئەو بۆنەیە لەوڵاتانی جۆراوجۆر بەشێوەی ئاکسیۆن
و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران و داخوازییە
سینفییەکانیان وەک: حەقدەست، بیمە، ئەمنیەتی کار و سەعاتی کاری، بەڕێوە دەچیت.
کۆمەڵە لە سەرتای دامەزرانی وەک ڕەوتێکی فیکری چەپ و سۆسیالیست
لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە لەوڵامی پێویستییەکی مێژوویی توێژێک لە کۆمەڵگای
کوردستان دامەزرا و هەڵقوڵاوی ماف و داخوازییەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان بوو،
هەمیشە بەشێوەی کرداری خاوەنداری لە یەکی ئەیار و مافە ڕەوا و بەرحەقەکانی
کرێکاران و زەحمەتکێشان، وەک تویژی بێبەشی کۆمەڵگای کوردستان کردووە؛ ڕێبەرانی ئەو
ڕەوتە لە کورەخانەکان و مەزراکاندا چوونە ناو خەڵکی هەژار زەحمەتکێش و شان بەشانی
ئەوان کاریان ئەکرد و هەموو ئازار و زەحمەتی ئەو خەڵکە هەژارەیان ڕاستەوخۆ هەست پێ
دەکرد و تا ئێستاش کۆمەڵە بەردەوامە لە سەرخستنی خەباتی چینایەتی و ئەویشە بەدیهاتنی مافی ڕەوای کرێکاران و زەحمەت
کێشان.
کاتێک کە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ڕێبەندانی 1357ی هەتاوی سەری
هەڵدا کۆمەڵە وەکوو حیزبێکی یەکسانیخواز و خوازایاری عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و ژیانێکی
شایستە بۆ کرێکاران، بەشداری چالاکانەی کرد و نوێنەری ڕاستەقینەی هەژاران و
زەحمەتکێشان بوو. سەدان نموونەی بەرچاو لە جەسارەت و گیانبازی و خزمەتی پێشمەرگەی
کۆمەڵە هەیە کە ئێستاش لە بیرەوەری خەڵکی کوردستان دا ماوەتەوە. پێشمەرگەی کۆمەڵە
بەو فەرهەنگە سیاسیە پەروەردە کرابوو ئەگەر ڕوویان لەهەر ناوچە و شوێنێک کردبوایە شان
بەشانی ئەو خەڵکە هەژار و زەحمەتکێشە کاریان
ئەکرد و یارمەتیان ئەدان وە ئەویشە خۆشەویستی کۆمەڵەی لەناو کۆمەڵانی خەڵک زیاتر و زیاتر کرد.
لە ئێستادا کە کۆماری ئیسلامی بەهۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم
و پەرەپێدان بەعەقڵییەتی توندڕەوی لە ناوچەکە کەوتۆتە بەر سزا نێودەوڵەتیەکان و تەنانەت
تاوانی زیادەڕەوی و سەرەڕۆییەکانی لە ناوچەکە، بە پاساوی گەمار و ئابڵۆقە خستۆتە سەرشانی کۆمەڵانی خەڵک؛ وەک ئەبینین ڕۆژانە شاهیدی دەنگی
ناڕەزایەتی کرێکاران و فەرهەنگیان و هەموو توێژێکی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان هەین،
کەهەر جارە و بەبیانووی دەستێوەردانی دەرەکی لەلایەن ڕژیمەوە سەرکوت دەکرێت، تەنانەت
لە ناوچە مەرزنشینەکان کە ڕۆژانە شایەدی کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکارانی سووتەمەنی
لەناوچە پەراوێزخراوەکانی ئێران(کوردستان و بەلووچستان و خوزستان)، هەین کە
ڕاستەوخۆ بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دەکرێنە ئامانج و گیانیان بەخت
دەکەن.
کۆمەڵە وەک ئەرکێکی مێژوویی، خۆی بە بەرپرسیار زانیوە کە
داکۆکی و پشتیوانی لە تویژی هەژار و کەم داهاتی کۆمەڵگای کوردستان بکات و خۆی بە
داکۆکیکاری ڕاستەقینەی خەباتی کرێکاران دەزانێت و پێی وایە: هۆکاری هەموو
نەهامەتییەکانی چینی کرێکار و سەرجەم چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگای ئێران، ڕژیمی
کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامییە، بۆیە پێویستە کرێکاران بە یەکگرتووییەکی زیاترەوە
هاوتەریب لەگەڵ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە خەبات بە دژی کۆماری ئیسلامی
بکەنە ئەولەوییەتی خەباتیان و بێ گومان گەیشتن بە مافەکانیان، بە نەمانی کۆماری
ئیسلامی و بونیاتنانی دێمۆکراسی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی دێتە دی.
ئهم بابهته 503
جار خوێنراوهتهوه