لە واشینتۆنەوە/ خسرەو ئەڵماسی
ئه‌گه‌رچی له ئێستادا تاكتیكی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران، به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی پێرسۆنێل و هێزه سه‌ربازییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌رژە‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی كه‌نداو، وه‌ك سیاسه‌تی ڕاگه‌یه‌نراو و ڕە‌سمی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران باسی لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام ستراتیژی خنكاندنی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی گووشاری زۆرینه‌ی ئابووری و سیاسی و ماڵییه‌وه و گه‌مارۆی زیاتره‌وه به‌رده‌وامه.
له دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و دوای هێرشه‌كانی سه‌ر پاپۆڕه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و به تایبه‌تتریش خستنه خواره‌وه‌ی دره‌ونه‌كه‌ی (فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی) ئه‌مریكا له لایه‌ن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییه‌وه، به‌رپرسانی پله به‌رزی سیاسی و ئاسایشی و سه‌ربازی ئه‌مریكا له ژووری قه‌یرانی كۆشكی سپی بۆ چه‌ند كاتژمێر كۆبوونه‌وه و بژارده‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانی چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕە‌شه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و بڕیاری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له چه‌ند شوێنێكی ئێران په‌سند كرا. وه‌ك له تویت و چاوپێكه‌وتنه‌كانی دواتری «دۆناڵد تڕا‌مپ» بینیمان، ته‌نیا به چه‌ند خوله‌ك پێش ده‌ستپێكردنی گورزه سه‌ربازییه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فرمانی ڕاگرتنی هێرشه‌كه‌ی ده‌ركرد. ئه‌و بڕیاره ئه‌گه‌رچی به بیانووی یه‌كساننه‌بوونی رێژە‌ی قوربانییه‌كان به‌رامبه‌ر به دره‌ونێك ده‌ركراوه، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك تڕا‌مپ و ڕاوێژكاره‌كانی ئاماژە‌یان پێداوه، بڕیارێكی كاتی بێت. له هه‌مان كاتدا، ئه‌مریكا باسی له سه‌پاندنی گه‌مارۆی زیاتر كرد.
چه‌ند ڕۆژێك دواتر، له هه‌نگاوێكی چاروه‌ڕواننه‌كراودا، ئه‌مریكا به‌رزترین به‌رپرس و ئۆفیسی سیاسی و ئیداری و ئایینی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، «عه‌ڵی خامنه‌یی»، خسته ناو لیستی گه‌مارۆكانه‌وه. له‌گه‌ڵ عه‌ڵی خامنه‌یی، هه‌موو به‌رپرسانی ئۆفیسه‌كه‌شی و ئه‌وانه‌شی كه رێبه‌ر خۆی یان به‌رپرسانی دیكه‌ی ئۆفیسه‌كه‌ی دایانمه‌زراندوون و په‌یوه‌ندی ئیداری و ماڵی‌یان پێوه‌یانه‌وه هه‌یه ده‌خرێنه لیستی گه‌مارۆكانه‌وه. ئه‌وه‌ش به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له كه‌سان و داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌گرێته‌وه. جه‌وادی زه‌ریفیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ده‌خرێته ناو لیسته‌كه‌وه و چیتر كۆماری ئیسلامی ناتوانێت یاری به كارتی ریفۆڕمخواز و میانڕە‌و و تووندڕە‌و بكات.
هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئێران له چوارچێوه‌ی كرداره خراپه‌كارییه‌كانی بۆ شێواندنی بازاڕی نه‌وت و وزه و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های نه‌وت و وزه‌یه. به‌ڵام تا ئێستا له گه‌یشتن به‌م ئامانجه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت بڕیاریان داوه ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان به‌رز بكه‌نه‌وه و له هه‌مان كاتدا، رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ده‌بێت ئه‌ونده گه‌مژە بن نه‌زانن ئه‌وه ته‌نیا ئه‌مریكا نییه پێویستی به به كراوه‌یی ڕاگرتنی گه‌رووی هورموزه، به‌ڵكوو ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به بابه‌تی ئاسایشی وزه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه ده‌بینین وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپی و ئاسیاییش به هه‌مان شێوه ده‌نگی ناڕە‌زایه‌تی و قبووڵنه‌كردنی ئه‌و جۆره هێرش و هه‌ڕە‌شانه‌یان به‌رز كردۆته‌وه. بۆیه ده‌بیستین به‌ڕیتانیا باس له پشتگیڕی ئه‌مریكا ده‌كات گه‌ر بێتوو بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران داوای یارمه‌تی نێوده‌وله‌تی بكات. فه‌ڕەنساش نه‌یشاردۆته‌وه هه‌مان نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكای له سه‌ر خراپه‌كارییه‌كانی ئێران هه‌یه.
ئه‌م بابه‌ته 2238
جار خوێنراوه‌ته‌وه