کاریگەری و ڕۆحی و ڕەوانی خۆکوژی کچێکی تەمەن ١١ساڵ لەسەر خۆیشکێکی

کاریگەری و ڕۆحی و ڕەوانی خۆکوژی کچێکی تەمەن ١١ساڵ لەسەر خۆیشکێکی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ماوەی چەند ڕۆژ پێش ئیستا لە شاری ئیلام کچێکی تەمەن ١١ ساڵ دەستی دایە خۆکوژی و هەر وەها کە لە وێنەکەدا دەیبینینن، خۆکوژی ئەو کچە تەمەن ١١ ساڵە کاریگەری ڕۆحی و ڕەوانی لەسەر خۆیشکی چکۆلەکەی زەینەب داناوە.
کەم نین ئەو شارۆمەندانەی کە لە ئێران بە هۆی هەژاری و کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەنا بۆ دیاردەی دڵ تەزێنی خۆ کوژی دەبن، ئەگەرچی لەوانەیە خۆکوژی لە ڕوونگەیئەو کەسەی کە دەست دەداتە خۆ کوژی، تاکە ڕێگا بۆ خۆ ڕزگار کردن لەو بارودۆخەی بێت کە تێدا ژیان دەکات، بەڵام کاریگەریییەکانی دوای خۆکوژی دەتوانێت مەترسیدار تر بێت بۆ کۆمەڵگا بە تایبەت ئەو چوارچێوەیە کە ژیانی تێدا کۆتایی پێ دێنێت.
لە ماوەی ساڵانی رابردوو دیاردەی خۆکوژی لە نێوان مێرمدنداڵان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە چاو ساڵانی ڕابردوو زیادی کردوە و کارناسانی کۆمەڵناسای چاوەدێرانی سیاسی ئەمە بە زەنگێگی پڕ مەترسیدا بۆسەر کۆمەڵگا دەزانن.

ئه‌م بابه‌ته 1858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:07:20/04/2020