١_کۆبوونەوەی
ناڕەزایەتی ساحێب بارەکان و نوێنەرانی کۆمپانیای گواستنەوەی بەندەرعەباس لە ناڕەزایەتی
بە هەڵە کەڵک وەرگرتنی بەرپرسانی گومرێک لە دەسەڵاتییان.
بە
وتەی یەکێ لە نوێنەرانی؛ سیستمی گواستنەوەی ئێسکلەی ڕەجای قەت کراوە و ڕێگا بە ڕۆیشتنی
کانتینێرەکان نادرێ، بەڵام کرێ لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەسندرێ.
ناوچەی
"تایدواتر" سەر بە "موجتەبا خامنەیی"یە و لە ١٠ ڕۆژ پێش ئیستاوە
ڕێگا نە چوونەدەرەوی بە کانتینێرەکان نەداوە.
٢_ناڕەزایەتى خانۆنشینانى
فولادى ئیسفەهان بۆ بەدواداچوونى خواستەکانیان بەرامبەر پارێزگارى ئیسفەهان
لە شارەکانى نەجەف
ئاباد و موبارەکە و فلاوەرجان هاتبوونە ئیسفەهان تا بەشدارى خۆپێشاندانەکە بکەن.
٣_کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی
کرێکارانی واحێدی ئوتوبووسڕانی تاران لە ئێعتراز بە نەدانی حەقی بیمە و سەنەواتی
خزمەت لە بەرامبەت بینای شۆرای شار.
٤_ناڕەزایەتی وەرزێڕەکانی
شاری "دلگان" ی سەر بە ئوستانی سیستان و بەلوچستان لە ناڕەزایەتی بە دابەزینی
لە ڕادەبەدری نرخی تەماتە.
وەرزێڕەکان
باس لەوە دەکەن کە ئێمە زیاتر لە ٦ مانگە کە خزمەت بەم بەرهەمە دەکەین بەڵام ئیستا
جەهادی کشاوەرزی کیلۆی ٢٠٠ تممەنی بۆ بەرهەمەکەمان دیاری کردووە.
دیاری
کردنی ئەو نرخە بە لە چاو خەرج و سەرمایە گوزاری وەرزێڕەکان زۆر لە جیاوازن و ئەوە
ناڕەزایەتی وەرزێڕەکانی ئەو ناوچەیە لێ کەوتوەتەوە.
٥-کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی
ماڵخوراوانی سایپا دیزڵ، لەبەردەم کۆمپانیای "سایپا-دیزڵ لە ناڕەزایەتی بە نەدانی
ئەو ماشێنە بار هەڵگرانەی کە پێشتر و لە ساڵی ١٣٩٥ پوڵەکانیان خرابویە حەسێب.
دەوترێ
کە سایپا-دیزڵ ئەو ماشینە بار هەڵگرانە کە پێشتر بە ٤٠٠ میلیۆن تممەن پێش خەرید
کردبوو، لە بازاڕی ئازد بە چەندین میلیارد دەفرۆشێ و بەرپرسانی حکومەتی هیچ هەڵوێستێکیان
لەم باریەوە نەبووە.
ئهم بابهته 1462
جار خوێنراوهتهوه