دابەزینی ٥٠ لەسەدی فرۆشتنی ئەرز لە ڕێگای سامانەی نیما


دابەزینی ٥٠ لەسەدی فرۆشتنی ئەرز لە ڕێگای سامانەی نیما

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ٢ مانگی سەرەتای ساڵی ٩٩ لە چاو ٢ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو نرخی ئەرز لە ڕێگای سامانەی نیما نزیک بە ٥٠ لەسەد دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بڵاوە کراوە لە لایەن هەواڵنێری "ئیلنا"ی سەر بە کۆماری ئیسلامی،  فرۆشتنی ئەرز لە ڕێگای ئەو سامانەیەوە لە ٢ مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە چاو ٢ مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ٧٠٨ میلیۆن یۆرۆ واتە؛ ٤٩.٨ دابەزینی بە خۆیەوە بینی.

لە ٢ مانگی سەرەتای ساڵی ٩٨ لانیکەم ٣ میلیارد و ٤٢٣ میلیۆن یۆرۆ ئەرزی هەناردە کراوی نیما فرۆشرابوو.
سامانەی نیما وەک بونگایەکی بەڕێ کردنی پارە بۆ ئەو تاجیرانەی کە کاری هەناردە کردن بۆ وڵاتانی دیکە دەکەن و دەبێ ئەو تاجیرانە بەرهەمی دەسکەوتی ئەرزی هەناردەکراوی تێدا بفرۆشن.

پێشتر لە هەواڵەکاندا بڵاوە کرابوەوە؛ هەناردەکردنی غەیری نەوتی ئێران لە خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاویی لە چاو ساڵی ڕابردوو ٣٦ لەسەد دابەزینی بە خۆیەوە بینی بوو.

 


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:30:21/05/2020