ئا/ مەتین قوربانی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕاپۆڕتێکی حەفتانەدا لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری
١٣٩٩ی هەتاوی تاوەکوو ١٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩، باس لە کێشەکان، دابین نەکردنی مافە
سەرەتایەکان لە لایەن دامودەزگا حکوومەتیەکان و مافە پێشێل کراوەکانی کرێکاران لە
کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات.
کۆی گشتی بابەتەکان سەبارەت بە کرێکارن ١١ حاڵەتە:
١_ گیان لە دەستدانی کرێکاران( شوێنی کار)
گیان لەدەست دانی ٦ کرێکار لە کاتی کار دا به هۆی ڕووداوی
کاریەوە و نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار بریتین لەم کەسانە؛
"کەماڵ موستەفایی خەڵکی شاری ئیلام، ئیبراهیم
چووپانی خەڵکی شاری سەردەشت، شاخەوان فەتاحی خەڵکی شاری پاوە، تاهێر رەزایی خەڵکی سەرپێڵی زەهاب و محەممەد
ئەمینیی خەڵکی شاری سەقز. "
٢_بریندار بوون:
بریندار بوونی ٣ کرێکار بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایەوە
لە کاتی کاردا لە شارەکانی سنە، مریوان سەوڵاوا.
٣_ناڕەزایەتی دەربڕێنی کرێکارن:
ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکارانی کارگەی قەندی شاری مهاباد
بە هۆی نەدانی مووچە و دەرکردنی کرێکاران لەو پیشەسازیە.
ناڕەزایەتی دەربڕینی
کرێکارانی فەزای سەوزی شاری سنە بە هۆی نەدانی ٤ مانگ مووچە لە لایەن شارەداری ئەم شارەوە ناڕەزایەتی
خۆیان دەربڕی.
٤_گرتن و دستبەسەرکردن:
چالاکێکی کرێکاری بەناوی "کامران ساختمانگەر" لە
شاری سنە لە لایەن دەزگای دادی ئەم شارەوە ماوی 6 ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.
هەواڵنێری ئیلنا دەڵێت: "مووچەی کەمی کرێکارانی ئێران
تەنیا ٣٥٪ پێداویستیکانی ژیانی پێ دابین دەکرێت و هەروەها "٧٠٪ کرێکارانی ئێران
مووچەکەیان ٢ میلیون و ٦١١ هەزار تمەنە، ئەم ئەژمارە بەشێکی بچووک لە بژێوی ژیانی
بنەماڵەیەکی ٣ کەسی پێ دابین دەکرێت. "
بە لەبەر چاوگرتنی سیاسەتە دژە کرێکارییەکانی کۆماری ئیسلامی
سەبارت بە مافە سەرەتاییەکانی کرێکاران لە کۆمەڵگای ئێران و بە تایبەت کوردستانی
ڕۆژهەڵات وای کردوە کە کرێکاران لە باروودۆخیکی نالەباری ئابووریدان و بەهۆی
ئەمەوە ڕۆژانە شایەتی دەیان ڕووداوی ئاوا دەبین.
ئهم بابهته 1020
جار خوێنراوهتهوه