بە پێی هەواڵێک کە بە
ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥ی جۆزەردانی
ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کوررد بە ناوی کەماڵ عەزیزی تەمەن ٢٧ ساڵ، پاش
بانگهێشت بۆ ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیکەی ئاگادار کە
نایەوێت ناوی بوترێ بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاندووە کە، ناوبراو لە لایەن
تەلەفۆنەوە بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییەتیە، بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کراوە.
هەنووکە هیچ هەواڵێک
سەبارەت بە باری تەندرووستی، شوێنی مانەوە و تۆمەتی وەپاڵنراوەی ئەم شارۆمەندە
نادیارە.
سەبارەت بەم باسە و لە
هەمان کاتدا. موزەفەر ساڵحنیا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئازادە کرێکارانی
ئێران، چەند کاتژمێر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڕەشە و لیپرسینەوەی لێکراوە.
ئهم بابهته 965
جار خوێنراوهتهوه