هێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر دوکاندارێک لە سنە

هێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر دوکاندارێک لە سنە



ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی سالی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک سەلەفیی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە شاری (سنە) سەر سێڕیانی بێهداشتیی شارۆچکەی حەسەن ئاوا بە جەقۆ و قەمە هێرشیان کردە سەر دوکاندارێک و لە ئاکامی هێرشەکەدا دوو برای خاوەن دوکانەکە زۆر بە سەختی بریندار بوون.

شایانی باسە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا بۆ جاری دووهەمە کە گرووپە سەلەفییەکان هێرش دەکەنە سەر ئەم دوکانە، بەو بیانووە کە گۆیا یەکێک لە خاوەن دوکانەکان کوفریان کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم جوولەیە لە کاتێکدا دێت کە پایەگای سپای پاسداران لە ٣٠٠ میتر کەمتر لە شوێنی ململانێەکە دوورن، بەڵام هیچ کردەوەیەکی بۆ بەرپەچدانەوەی سەلەفییەکان نەکردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستی کوڕی ئیمامی جۆمعەی حەسەن ئاوا لەم هێرشە دڕندانەدا هەبووە و بەرپرسانی ئەمنی و ئیتڵاعاتی ئێران کە لەم ڕووداوە ئاگادارن هیچ بەدواداچووەنەوەیەکیان نەکردووە. 







ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:31:27/07/2021