ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ
ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژ تاوەکوو ٧ی گەلاوێژ.

مافەکانی مرۆڤ لە بەشێکیدا، مافی سیاسین، مافێکن کە ناتوانرێت پراکتیزە بکرێن ئەگەر مرۆڤ ئەندامی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو نەبێت، بەشداری کردنیش لە ژیانی سیاسی گشتیدا، لە ژیانی دەوڵەتدا، ناوەڕۆکەکەیەتی؛ ئەمەیش لە تێگەیشتنی ئازادی سیاسی، لە تێگەیشتنی مافە دینیەکاندا تۆمار دەکرێت، مافەکانی مرۆڤ بایەخ بە هەموو لایەنەکانی ژیانی مرۆڤ دەدات، لەوانە لایەنی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، کەلتووری، دەروونی، جەستەیی، مرۆڤ هەر کە دێتە دونیاوە، وەک بوونەوەرێکی خاوەن ماف لەدایکدەبێت.

زیندانی:
١- (سەلاح بەهرامیان) خەڵکی شنۆ، لەماوەی ڕۆژانی رابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (ئیبراهیم تایر مورادی) تەمەن ٥٦سال، ڕێکەوتی ٢ی گەلاێژ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (ئۆلدوز قاسمی) خەڵکی ورمێ، ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (عەزیمە ناسری) خەڵکی بۆکان، ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٥- (عرفەن نادری) خەڵکی کرماشان، ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٦- (پوویا نادری) خەڵکی کرماشان، ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، لەلایەن ‌یزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٧- (پەرهام نادری) خەڵکی کرماشان، ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٨- (ئەفشین مەحموودی) خەڵکی کرماشان، ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٩- (کەژال ئەمینی) خەڵکی بۆکان، ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٠- (شەمزین محەممەدی) خەڵکی بۆکان، ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١١- (سەلام کوردە) خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٢- (فواد حەبیبی) خەڵکی دیواندەرە، ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٣- (ئەبووبەکر مەلەکی) خەڵکی بۆکان، ڕیکەوتی ٣ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٤- (کەماڵ عەباسی وەند) خەڵکی بۆکان، ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٥- (ئەسعەد عەڵایی) خەڵکی دیواندەرە، ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:
١- (کەریم شەریفی) خەڵکی مەریوان، ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
٢- (فەرەیدوون ساڵحی) خەڵکی بۆکان، ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.

خۆکوژی:
١- (پەیمان جیددی) تەمەن ٢٥ساڵ، خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


لەمڕۆدا مەسەلەی مافەکانی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهاندا، بووەتە یەکێک لە گرنگترین ئەو مەسەلانەی پێویستی بە قسە لەسەرکردن و چاودێری و بەدواداچوونی ورد هەیە؛ لەسەرەتای سەدەی بیست و یەک و بە هۆی هەڵکشان و فراوانبوونی گروپ و دەستەو تاقمی تیرۆرستییەوە، بەهۆی شەپۆلی ناڕەزایی جەماوەرەوە، بە تایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و هاتنەئارای ئەوەی پێیدەوترێت بەهاری عەرەبی کە ڕوخانی کۆمەڵێک سیستمی سیاسی لێکەوتەوە، کردەوەی تیرۆرستی و کوشتن و بڕین، لە زیادبوون و پەرەسەندنێکی بەرچاودایە، سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆو دروستبوونی پەشێوی و ناسەقامگیری لەو وڵاتانەی سیستمە سیاسییەکەی روخا یان لە لێواری روخاندایە، وایکرد پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بە رادەیەکی بەرچاو زیادببێت و تا ئاساتێکی زۆر بە زەقی دەبینرێت.








ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:04:29/07/2021