ئاکسیونی پشتیوانی لە خەڵکی خوزستان لە وڵاتی ئۆستۆڕالیا بەڕێوە چوو

ئاکسیونی پشتیوانی لە خەڵکی خوزستان لە وڵاتی ئۆستۆڕالیا بەڕێوە چوو



ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خوزستان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها مەحکوم کردن لە دژی کوشتنی کۆڵبەران لە کوردوستان لە لایەن کومیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە وڵاتی ئۆستۆڕاڵیا لە شاری پێرتس بەڕێوە چوو.

سەرەتا هاوڕێیان لە سەنتەری ئەم شارە کۆ بونەوە و بە ڕێپێوان ڕۆیشتن بۆ بەر پارڵمانی ئەم شارە تاکوو دەنگی خەڵکی هەژارو بە زاڵەهاتوی خوزستان و گەلانی تری ئێران و بە تایبەتی کوردستان بە گۆێیان بگەیێنن.






ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:41:29/07/2021