ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانان تاوەکوو ١٨ی خەرمانان.

لە پەیدابوونی کۆمەڵی مرۆڤایەتی و هاتنە کایەی چەمکەکانی مۆڵکداری و بەرژەوەندی و دەسەڵاتەوە، ناکۆکی و پێکداپژان و شەڕ هاتوونەتە ئاراوە و تەنانەت دوو جەنگی جیهانیشیان لێکەوتەوە، ئەو دوو جەنگە کارەساتی گەورەو ناهەمواری وایان خستەوە کە بە ملیۆنان کەس گیانیان تیادا لە دەستبدەن، هەر لە زووەوە ژیرانی دونیا هەستیان بەو پێشێلکارییە گەورانە کرد کە دژ بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکران و دەکرێن، بە تایبەتی لە کاتی شەڕ و پشێوییەکاندا، بۆیە هەوڵی دانانی سیستمێکی وایان دا کە ڕادەیەک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێن؛ بەو هۆیەوە بیر لە دانانی چەند بنەمایەک کرایەوە تا مافی تاکە کەس و خەڵکە سڤیل و شەڕنەکەرەکە بپارێزێ و بەڵێنی پایبەندبوونی دەسەڵاتدارانیش بەو بنەما سەرەکییانە وەربگیردرێ.

زیندانی:
١- (شیرکۆ تابناک) خەڵکی بۆکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (محەممەد فەردانی) تەمەن ١٥سال، خەڵکی سەردەشت، ڕیکەوتی ١٦ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (بێهروز عەزیزی) تەمەن ٤٠ساڵ، خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (ڕەسووڵ عەزیزیان) تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٥- (ئاکام سەرکانی) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٦- (محەممەدسیاقۆڵ) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٧- (شۆڕش کورانی) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٨- (موختار نەبی) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٩- (ڕەحمان دان زی) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٠- (مەحموود یاڵاچاکی) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١١- (جەلال کامێشانی) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٢- (فەرهاد ڕەحیم مەلا) خەلکی مەهاباد، ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆلبەر:
١- (محەممەدخالێد عەبدوڵڵازادە) تەمەن ٤١ساڵ، خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
٢- (حسام عەباسی) خەڵکی سەلاس و باوەجانی، ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانان، بە هۆی وەرگێڕانی ماشین بریندار بوو.
٣- (عادڵ محەممەدی) خەڵکی سەلاس و باوەجانی، ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانان، بە هۆی وەرگێڕانی ماشین بریندار بوو.
٤- (ناسێح مەحموودی) خەڵکی سەلاس و باوەجانی، ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانان، بە هۆی وەرگێڕانی ماشین بریندار بوو.
٥- (سەباح مەحموودی) خەڵکی سەلاس و باوەجانی، ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانان، بە هۆی وەرگێڕانی ماشین بریندار بوو.
٦- (خەبات سادقی) تەمەن ٢٠ساڵ، خەڵکی سەقز، ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٧- (سدیق تکابی) تەمەن ٥٥ساڵ، خەڵکی سەقز، ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٨- (سیروان گوڵزاری) خەڵکی مەریوان، ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
٩- (حوسێن سەلەکانی) خەڵکی ڕوانسەر، ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانان، بە هۆی کەوتنەو خوارەوە لە بەرزاییەکان بریندار بوو.



خۆکوژی:
١- (تاهیر هاشمی) تەمەن ٦٠ساڵ، خەڵکی سەلاس و باوەجانی، ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.



هەموو مرۆڤەکان بە ئازادی لەدایک دەبن و لەڕووی شکۆمەندی و مافەکانیانەوە یەکسانن؛ هیچ کەس نابێت بکەوێتەژێر ئەشکەنجە یان ستەمکاری، بەشێوەی نامڕۆڤانە یان ئابڕووبەرانە ڕەفتاری لەگەڵ بکرێت یان سزا بدرێت.





ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:38:09/09/2021