دوو چالاکی ژینگەپارێز لە سنە و بانە دەستبەسەر کران

دوو چالاکی ژینگەپارێز لە سنە و بانە دەستبەسەر کران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات  ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ساڵی  ١٤٠٠ی  هەتاوی ، چالاکێکی ژینگە پارێز بە ناوی " سالار ساڵحی "خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبتەسەر کرا و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشوتر بۆ ماوەی یەک ساڵ بەڕێوەبەری کۆمیتەی ژینگە پارێزی حیزبی وەحدەت لقی کوردستان لە شاری سنە بووە .


هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هاووڵاتییەکیان بەناوی ''سەلاح حوسێن پەنا'' تەمەن ٣٥ ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە کە ناوبراو یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانەیە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەی نادیارە.





ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:47:29/09/2021