ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ


ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر تاوەکوو ٨ی ڕەزبەر.

هەمووان لەبەرامبەر یاسادا یەکسانن و مافیان هەیە بەبێ هیچ جیاوازیەک بەیەکسانی یاسا پارێزکارییان لێبکات هەمووان مافییان هەیە لەدژی هەر جیاوازی کردنێکدا بۆ پێشێلکردنی ئەم جاڕنامەیە و لەدژی هەرهاندانێک بۆ ئاوەها جیاوازی کردنێک پارێزگاری یەکسانی یاسا بیانگرێتەوە.

زیندانی:

١- (لوقمان پیرزخرانیان) خەڵکی مەریوان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (باوەڕ) تەمەن ٢٣ساڵ، خەڵکی ماکۆ، ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (ئارمان ئەسەدی) خەڵکی دیواندەرە، ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (سەلاح حوسێن پەنا) تەمەن ٣٥ساڵ، خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەر، لە لایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (نۆشیروان ڕەزایی) تەمەن ٢٦ساڵ، خەڵکی مەریوان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (پەیمان تەبەرخوون) تەمەن ٢٤ساڵ، خەڵکی مەریوان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (سالار ساڵحی) خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (ئەحەد نەجاڕ) خەڵکی ورمێ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (سەرکەوت کەرەمی) خەڵکی جوانڕۆ، ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٢- (مەسعوود) خەڵکی جوانڕۆ، ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (سەمیرا سەعیدی) تەمەن ١٣ساڵ، خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەموو تاکێک مافی هەیە بەیەکسانی تەواو بەهرەمەند بێت، لەداد وەریەکی کراوەو دادپەروەرانە، لەدادگا سەربەخۆو بێلایەنەکان بۆ بڕیاردان لەسەر مافەکانی خۆی و ئەوەی کە دەکەوێتە ئەستۆی و هەر تاوانێک کە دژ بە ئەو ئاراستە کراوە.




ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:43:30/09/2021