پێکهێنانی ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له‌ ولاتی هوله‌ند

پێکهێنانی ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له‌ ولاتی هوله‌ند

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ٢٦ی سێپتامبری ٢٠٢١ به‌رامبه‌ر به‌ ٤ی ره‌زبه‌ری  ٢٧٢١ له‌ شاری رۆتردامی هوله‌ند به خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ شه‌هیدانی کورد وکوردستان به‌تایبه‌تی شه‌هیدانی رۆژهه‌لات به‌ ‌ به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌ر چوار حیزبی کوردستانی ئێران که‌ له‌ ناوه‌ندی هاوکاریدا ئه‌ندامن ، ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کورد‌ستانی ئێران له‌ هوله‌ند پێکهات ، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌رانی حیزبه‌کان باسێکی تێر وته‌سه‌لیان له‌ سه‌ر گرینگی ئه‌م ناوه‌نده‌ کرد و به‌ لێکدانه‌وه‌ێکی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی چۆن له‌ ناوخۆ تووشی قه‌یران هاتووه‌ وله‌ لایه‌ن ولاتانی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌راوێز خراوه‌ ، ئه‌رکدارمان ده‌کات که‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان لێک نزیک ببنه‌وه‌ وویستی خه‌لک که‌ یه‌کگرتووییه‌ به‌جێ بگه‌ێنن . هه‌روه‌ها به‌لێنیان دا که‌ بۆ هه‌موو ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتمانی وه‌ ئه‌گه‌ره‌ نه‌خوازراه‌کان  به‌ کۆده‌نگی وهاوکاری یه‌کتر به‌ره‌و پیلیانه‌وه‌ بچن و چالاکیه‌کانیان به‌ هاوبه‌شی به‌رێوه‌به‌رن .

له‌ به‌شێکیتری کۆبونه‌وه‌که‌ ئه‌رکه‌کان دابه‌ش کران که‌ هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک یه‌کێک له‌ حیزبه‌کان وه‌ک به‌رپرسی ناوه‌ند هه‌لده‌بژێردرێت و ئه‌رکه‌کان به‌رێوه‌ ده‌بات.

 

کۆبونه‌وه‌که‌ پاش نزیک به‌ چوار کاتژمێر به‌ دروشمی بژی کورد وکوردستان  کۆتایی پێهات.





ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:02/10/2021