خۆشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە بانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

خۆشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە بانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی شەممە رێکەوتی ۲ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ی زاینیی، ناسکەی رەحیمی زادە خۆشکی هاوڕێی گیانبەختکردوو جەماڵ رەحیمی زادە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناسکە رەحیمی زادە کەسێکی کۆمەڵە پەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست و جێگای بڕواو متمانە بوو کە بە داخەوە دوای دوو مانگ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی سەرئەنجام ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو خۆشکی هاوڕێی گیانبەختکردوو «جەماڵ ڕەحیمی زادە» لە نموونەی خۆڕاگری زیندانیانی سیاسی بوو کە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاویی بە هۆی ئەندام بوونی لە کۆمەڵەلەسێدارە درا.

بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری رەحیمی زادە و خەڵکی تێکۆشەری شاری بانە دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.

ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە


ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:45:02/10/2021