کرماشان/ هاووڵاتییەک لەسێدارە درا

کرماشان/ هاووڵاتییەک لەسێدارە درا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات \ رۆژی ٥شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی ، هاووڵاتیەک بەناوی " ماشاڵا سەبزی " تەمەن ٤٨ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی " پاتپە "ی سەر بە ناوچەی بێستون بە تۆمەتی قەتڵ لە زیندانی دێزڵ ئاوای کرماشان لە سێدارە درا .

ناوبراو دوای ١١ساڵ زیندانی بە شێوەی شاردراوە و بەبێ ئاگاداری بنە ماڵەکەی لە سێدارە درا .

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە مافی شارۆمەندان بە شێوازگەلی جۆراو جۆر پێشێل دەکات وەکوو دەستبەسەر کردن، کووشتنی کۆڵبەران و لەسێدارەدان.





ئه‌م بابه‌ته 151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:25:05/10/2021