ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ
ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەر تاوەکوو ٢٢ی ڕەزبەر.

ئەم راپۆڕتە ماوەی ١٠ڕۆژ لە پێشێلکاری مافی مرۆڤی لە خۆگرتووە.

مافەکانی مرۆڤ تێهەڵکێشی هەموو ئەو بەند و یاسایانە کراون کە حکومەتەکان دایدەڕێژن لە هەموو وڵاتانی جیهاندا. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو کات کاریان پێ نەکراوە، و هەندێکیان دەبنە کورتهێنان لە ڕەوایەتی مافەکانی مرۆڤ؛ بەڵام پێوانە نێودەوڵەتیەکان جەخت لە ڕەوایەتی ئەم مافانە دەکەنەوە کە حکومەتەکان زەودی دەکەن و ناتوانن مافەکان بەو شێوەیەی پێویستە دەستەبەر بکەن، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵستاوە بە داڕشتنی مافەکان و ڕێکخستنیان تاکوو پارێزگاریی لێ بکا و هەڵوێست بنوێنیێ و لەکاتی پێویستدا پێداچوونەوەیان بۆ بکات، هەموو وڵاتێکی سەربەخۆ، نوێنەری هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، تاکوو بتوانن لەسەر مافەڕەواکانی هاووڵاتیانی خۆیان بدوێن، هەروەها ئەم ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهاوکاریی ڕێکخراوەکانی تری مافەکانی مرۆڤ، بەدواداچوون بۆ زەودکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن لە وڵاتانی جیهاندا.

زیندانی:
١- (ئارمین ئێسپەرلووس) خەڵکی سنە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (هیوا مووسازادە) خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (فارۆق سولەیمان پوور) خەڵکی مەهاباد، ڕیکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (مەسعوود سولەیمان پوور) خەڵکی مەهاباد، ڕیکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٥- (موحسین سولەیمانی) خەڵکی مەهاباد، ڕیکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٦- (دیار سولەیمان پوور) خەڵکی مەهاباد، ڕیکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٧- (ئارەش فەرشادفەڕ) خەڵکی مەهاباد، ڕیکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٨- (خەدیجە مێهدی پوور) خەڵکی ئیلام، ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٩- (سامان محەممەدی) خەڵکی کامیاران، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
١٠- (فاتیح محەممەدی) خەڵکی سەقز، ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:
کۆڵبەری بریندار و کوژراومان نەبووە.

خۆکوژی:
١- (پەریسا پەڕگەر) تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی ورمێ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢- (ساریە ئیبراهیم پووری) خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.




ھیچ مرۆڤیک نابێت لەخۆڕا تووشی دەستتێوەردانی ژیانی کەسی، خێزان، ماڵ و پەیوەندی بێت، یان پەلاماردانی شەڕەف و ناوبانگ بێت. ھەموو کەسێک مافی پاراستنی قانوونیی ھەیە لە دەستتێوەردان و پەلاماردانی لەو بابەتە.





ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:00:14/10/2021