مەریوان/ شەش هاووڵاتی دەستبەسەر کران

مەریوان/ شەش هاووڵاتی دەستبەسەر کران


بە پیی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کراوان لە شارەکانی کوردستان، ٦ هاووڵاتی بە ناوەکانی ''محەممەد ئەحمەدی'' ، ''کەیوان مینوویی'' ، ''ئێدریس بەهرامیان'' ، ''عەبدولڕەحمان ئەشتەک'' ، ''فەرید درەخشانی'' و ''عەبدولڕەحمان ئەفشار'' خەڵکی ئاوایی (نێ)ی سەربەشاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کران.

شایانی باسە کە هەتا ئێستا ٢٧ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی مەریوان، سەقز، بانە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:36:13/11/2021