کۆڵبەرێکی ١٥ ساڵە دوای کوژرانی هێسترەکانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا

کۆڵبەرێکی ١٥ ساڵە دوای کوژرانی هێسترەکانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ، مێرمنداڵێک بە ناوی " سرووش رەحمانی " تەمەن ١٥ساڵ، خەڵکی ئاوایی (هانەگەرمەڵە)ی سەر بەشاری نەوسوود دانیشتووی پاوە بە هۆی کووشتنی هێسترەکانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .

شایانی باسە کە سرووش چەند سەر هێستری بەقەرز وەرگرتوە تا لەسنووری نەوسوود کۆڵبەری پێوە بکات بەڵکوو بتوانێ هاوکاری بنەماڵەکەی بێت بەڵام چەند رۆژ پێشتر هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنووری نەوسوود هێسترەکانیان داوەتە بەردەستڕێژی گوللە وکوشتویانن.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بنەماڵەی سرووش رەحمانی زۆر هەژارن وبەهۆی قەرزداریەوە خانوەکەیان لەگرەوی بانکدا بووە و باوکی ناوبراو تووشی نەخۆشی شێرپەنجەیە.




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:52:18/11/2021