ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە داخ وپەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادارکراین،
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲ی سەرماوەزی ساڵی ۱٤۰۰ی هەتاوی،
کاک حەسەن فەرداد ناسراو بە "مامە حەسەن " وەرزشوان و سیمای خۆشەویست و
ناسراوی شاری سەقز و برای هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕێزەکانی کۆمەڵە " محەممەد
فەرداد "، بەهۆی نەخۆشی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوتووە و ماڵئاوایی لە ژیان
کردووە.
بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی
خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و تێکۆشەری فەرداد دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و
پەژارەیان دەزانین.
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە
ئهم بابهته 371
جار خوێنراوهتهوه