ورمێ/ لاوێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ورمێ/ لاوێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لاوێک بە ناوی ''ژاڵە سەحرا پەیما'' تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی ئاوایی (زیوە)ی سەربە شاری ورمێ، ئاگری بەردایە جەستەی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە کە بەهۆی کێشەی ئابووری، کولتووری، ڕەگەزی و کۆمەڵایەتی لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی رۆژانە شایەتی زۆرترین خۆکوژی لە کوردستانی رۆژهەڵات ئەبین.




ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:45:24/11/2021