مەولەوی عەبدولحەمید ئیمام
جومعەی زاهیدان لەنامەیەکدا داوای لەعەلی خامنەیی کرد کە لەبارەی لەسەرکار لابردنی
محەممەد حوسەین گرگیج ئیمامی جومعەی سونەی ئازاد شار دەخاڵەت بکات ولەنامەکەیدا زیادیشی
کرد کە محەممەد حوسەین گرگیج کەسێکی خۆشناو لە ئازاد شار وبەگشتی ناوو سوننە مەزهەبەکاندایە.
شایانی
باسە حەوتویەک پێشتر محەممەد حوسەین گرگیج دوای قسەکردن لەسەر ئیمامی سێهەمی شیعەکان
بەدەستووری کازم نورموفیدی نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای گوڵستان لەسەرکار لابرا وئیمام
جومعەیەکی تازە دانرا.
ڕۆژی
پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار محەممەد حوسەین گرگیج بۆ فەرمانداری گالگیش بانگ
کرابوو داوایان لێکردبو کە لە نوێژی جومعە ڕایبگەیەنێت کە ئیتر ئیمامی جومعە نییە
و هەردوای ئەوە ویدیۆیەک بڵاو بویەوە کە ناوبراو لەرووی لاپەرەیەکەوە و دیارە بە زۆرەملی
و گوشاری حکومەتی ئێران بووە، داوا لەخەڵک ئەکات کە لەسەر لابردنەکەی ئەو خۆپیشاندان
نەکەن وئاڵۆزی ساز نەکەن .
هەردوای
بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە کەشێکی ئاڵۆز لەئازاد شار وگالکیش دروست بوو وخەڵک لەبەردەم
ماڵی محەممەد حوسەین گرگیج وبەگشتی لەناوشار خۆپیشاندانیان کردوە.
جێگای
ئاماژەیە کە ماوەی چەند ساڵە عەلی خامنەیی چەند بڕیارێکی بۆدەست تێوەردان لەکاروباری
سوننە مەزهەبەکان داناوە وئیمام جومعەی سونەکانیش هەر بەپێی ئەو بڕیارە دادەنرێن.
ئهم بابهته 1011
جار خوێنراوهتهوه