حوکمی زیندانی کردنی زارا محەممەدی پەسەند کرا

حوکمی زیندانی کردنی زارا محەممەدی پەسەند کرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دەزگای دادوەری شاری سنە، داواکاری هەڵوەشاندنەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر (زارا محەممەدی)، تەمەن ٢٩ساڵ، خەڵکی دێولان، مامۆستای زمانی کوردی، ڕەدکردوەتەوە و سەپاندنی سزاکەی پەسەند کردووە و ماوەیەکی کورتی دیاریکردوە بۆ خۆڕادەستکردنی زارا محەممەدی.

بە وتەی ئەنجومەنی فەرمانگی کۆمەڵایەتی نۆژین کە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردوەتەوە وتوویەتی: ((پاش ئەوەی سەرجەم ڕێگا بە ناو یاساییەکان، لە قۆناغەکانی دادگای سەرەتایی و دادگای پێداچوونەوە و دیوانی باڵا گرتوونەتە بەر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ''سزای نادادپەروەرانە و بێبەڵگەی پینج ساڵ زیندانی بۆ سەر زارا محەممەدی''، بەڵام دیسانەوە ئەو سزایە لە لایەن بەرپرسی گشتی دەزگای دادی پارێزگای سنەوە سەپێنراوە)).


جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە مانگی ئەیاری ٢٠١٩ دوای هێرشی هێزە ئیتلاعاتی ئێران بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ٧٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.



ئه‌م بابه‌ته 535 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:39:02/01/2022