ئاسۆی
ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ٤ مێر منداڵ
بە ناوەکانی "زوڵفەقار موارد خانی " تەمەن ١٤ساڵ ، "سامان موراد
خانی" تەمەن ١٢ساڵ ، "عرفان فەڕزی" تەمەن ١٣ساڵ و ''زوڵفەقار فەڕزی
" تەمەن ١٥ساڵ "خەڵکی شاری مێهران سەر بەپارێزگای ئیلام لە ناوچە سنوورییەکان
بەهۆی تەقینەوەی مین زۆر بەسەختی برینداربوون.
بەوتەی
سەرچاوە خۆجییەکان، ئەم مینە لە ( کەنجاچەم یان چەرمگ)ی سەربەشاری مێهران
تەقیوەتەوە و ئەم مێر منداڵانە لە کۆچەرییەکان ومەڕدارانی ئەو دەوروبەرە بوون .
شایانی
باسە کە ساڵانە هەژمارێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی ئێران تووشی تەقینەوەی مینی بە
جێماوی شەڕی ئێران و عێراق دەبن کە یا گیانیان لەدەست ئەدەن یان زۆر بەسەختی
بریندار دەبن و کۆماری ئیسلامی ڕێگە چارەیەکی بۆ ئەو مینە بە جێماوانە
نەبینیوەتەوە.
ئهم بابهته 191
جار خوێنراوهتهوه