بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی



ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو کۆڵبەر کە ناوی یەکیکیان ئاشکرا کراوە " محەمەد محەمەدی " خەڵکی ئاوایی سەردەم سەربەشاری ڕوانسەر و ناوی ئەو دانەی تر ئاشکرا نەبووە، لەسنوورەکانی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان کەوتونەتە بەر تەقەی هێزەچەکدارەکانی ڕژیم و بەسەختی بریندار بوون .

جێگای ئاماژەیە ئەم دوو کۆڵبەرە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشووتر کەوتونەتە بەر تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.





ئه‌م بابه‌ته 177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:10:08/01/2022