هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە دەستبەسەر کرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات / ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی "شنە ئەحمەدی" خەڵکی پاوە بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣مانگ بەندکرانی دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە ناوبراو ساڵێک پێشتر لەباشوری کوردستان ماوەیەک ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە ودوای چەند مانگ گەڕاوەتەوە بۆ پاوە شارەکەی خۆی دواجار لەلایەن دادگای شاری پاوە و سزای ٦مانگ زیندانی بەسەر داسەپا کەداوی پێداچوونەوە کەم کرایەوە بۆ ٣مانگ.

 

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، شنە ئەحمەدی دوای دەستبەسەرکرانی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی وبارهێنان لەکرماشان .




ئه‌م بابه‌ته 194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:03:09/01/2022