له یادی راپەڕینی بەفرانباری ئێران ئاکسیۆنێک لە هۆڵەند بەڕێوەچوو

له یادی راپەڕینی بەفرانباری ئێران ئاکسیۆنێک لە هۆڵەند بەڕێوەچوو


لە یادی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران لە بەفرانباری چووار ساڵ لەوەپێشدا ئاکسێونێک لە وڵاتی ئامستڕدام بەڕێوە چوو.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە رێکەوتی هەشتی مانگی بەفرانبار لە مەیدانی "دام"ی ناوەندی شاری ئامستڕدام ئاکسیۆنێک بەڕێوەچوو. ئامانجی ئاکسیون یاد و بەرزڕاگرتنی ڕاپەڕینیچووار ساڵ لەوە پێشی خەڵکی شارەکانی ئێران و هەروەها یادی گیانبەختکردووانی ڕاپەڕین و قوربانیانی ناو فڕۆکەی ئوکڕاین بوو کە دووساڵ دواتر لە لایەن سپای پاسدارانەوە پێکێندرا و خرایە خوارەوە.

لەم ئاکسیۆنەدا جیا لە دانانی تریبوون و پۆدیوم چەندین پلاکاردیش بە زمانگەلی جۆراوجۆر دانداربوون و هاوکات بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە کۆمەڵە درۆشم دەوتراوە.

ئاکسیون لە لایەن شۆڕای ڕێکخستنی ئاکسیونە سەراسەرییەکان لە هۆڵەند ڕێکخرابوو کە چەندین حیزب و لایەن پشتیوانیی خۆیان بۆ بەشداری ڕاگەیاندبوو.

هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ یەکێک لە لایەنە ڕێکخەرەکانی ئاکسیوون بوون کە چالاکانە لە گردبوونەوەکەدا بەشدارییان کرد، هەروەها بە بۆنەی بابەتی دیاریکراوی کۆبوونەوەکە لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ کۆمیتەی هۆڵەندەوە دوو پەیام بۆ بەشداربوان خوێندراوە، هاورێ میلاد شەریعەتی بە زمانی ئینگلیسی و هاوڕێ کاوە سەرسەیفی بە زمانی فارسی پیامی کۆمەڵەیان پێشکەش بە ئامادەبوانی بەشداربوو کرد.

هەروەها هاوڕێیانی دیکەیش ئەرکی گفتوگۆ لە گەڵ ئامادەبوان و پلاکاردیان وەئەستۆ گرتبوو
.

پێشتر بە هۆی پەرەسەندی پەتای کڕۆنا لە لایەن شارەوانی و پۆلیسەوە ڕادەی ڕێژەی بەشداربوان دیاری کرابوو سەڕەڕای یاسا و ڕێسا و سەرما و باران ئاکسیۆن بە پێی پلانی دیارکراو سەرکەوتوانە بەڕێوە چوو.

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هۆڵەند




ئه‌م بابه‌ته 294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:25:09/01/2022