رۆژی دوشەممە رێکەوتی ٩ ژانویەی
ساڵی ٢٠٢٢ زایینی شاندێکی باڵای پارتی ماف و ئازادییەکان (هاک-پار ) بە سەرپەرەشتی
بەڕێز" لەتیف ئێپۆزدێمیر" سەرۆکی گشتیی پارتی ماف و ئازادییەکان- HAK PAR -سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی
کۆمەڵەیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن وەفدێکی رێبەری کۆمەڵە بە سەرپەرەشتی هاوڕێ
عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی پێشوازییان لێکرا.
دیدارەکە چەند تەوەری لە خۆگرتبوو،
وێڕای هێنانە بەر باسی بارودۆخی ئێران و تورکیە، باسێکی تێر و تەسەل لەسەر بارودۆخی
کوردان لە هەر یەک لەو وڵاتانە کرا و جەخت لەسەر هاوپەیوەندی و یەکگوتاری هەر چی زیاتری لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرا لە
سەر پرسی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان.
لە کۆتایی
دیدارەکەدا هەر دو لایەن جەختیان لە سەر بەربڵاوتر بوون و درێژەپێدانی پەیوەندییە لەمێژینەکەی نێوان کۆمەڵە و هاک پار
کردەوە.
ئهم بابهته 322
جار خوێنراوهتهوه