نادیاری چارەنووسی کەیوان مینوویی مامۆستای زمانی کوردی

نادیاری چارەنووسی کەیوان مینوویی مامۆستای زمانی کوردی



ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ دوای دوو مانگ دەستبەسەر کرانی " کەیوان مینووی " خەڵکی ئاوایی (نێ)ی سەر بەشاری مەریوان، چالاکی مەدەنی، ژینگە پارێز و مامۆستای زمانی کوردی هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لەبەر دەستدا نییە
.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەماوەی ئەم دوو مانگەدا ناوبراو لەمافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەش بووە.

شایانی باسە کەیوان مینوویی لە ٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ ٥هاووڵاتی دیکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ زیندانی شاری سنە.

شایانی باسە کە ٥هاووڵاتیەکەی دیکە پاش یەک مانگ بەبارمتەی ٥٠٠میلیۆن تمەنی وبەشێوەی کاتی ئازاد کراون .




ئه‌م بابه‌ته 651 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:27:10/01/2022