ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی
هەتاوی، مامۆستایانی ٦٠ شار لە ئێران وەک شارەکانی سنە، سەقز، بیجاڕ، ورمێ، بۆکان،
دیواندەرە، دێگوولان، مەریوان، ئیلام، کرماشان، یاسووج، ئسفەهان، مەشهەد،
نەیشابوور، ڕەشت، تاران، ئەهواز، زەنجان، ئەندیمشک، شیراز، بێبەهان، خومەینی شار،
هەمەدان و خوڕەم ئاباد و هتد، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ خواستە
سەرەکییەکانیان دەستیان داوە بە مانگرتن.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم خۆپیشاندانە بۆ ناڕەزایەتی
دەربڕینی مامۆستایان بە گەڵاڵەی پێشکەشکراوی پلەی مامۆستایان، بەڕێوە نەبردنی لە
لایەن حکوومەتەوە و گرینگی نەدان بە گەڵاڵەی خانە نشینان و ئازادی مامۆستایانی
زیندانی لە شارەکانی ئێران دەستی پێکردووە.
شایانی باسە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو،
مامۆستایانی شارەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان بۆ مەبەستی مافە سەرەکییەکانیان
دەستیان دا بە خۆپیشاندان بەڵام ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تووندوو تیژی وڵامی
دانەوە و هیچ کام لە خواستەکانی مامۆستایانی جێبەجێ نەکردووە.
ئهم بابهته 736
جار خوێنراوهتهوه