ئاسۆی
ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی
" مێهران ڕەحمانی " تەمەن ٢٤ساڵ و " ئیبراهیم ڕەحمانی " تەمەن
٤٥ ساڵ کەهەردووکیان خەڵکی ئاوایی مەنیجەڵانی سەر بەشاری بانە بوون لەسنوری کێلێ لەلایەن
هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لێکراوە ومێهران گیانی لەدەست داوە و ئیبراهیم
ڕەحمانی بەسەختی بریندار بووە.
شایانی
باسە ئەو دوو کۆڵبەرە لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بوون و هیچ شتێکیان پێ نەبووە کاتێک
تەقەیان لێکراوە.
جێگای
ئاماژەیە هەردوو ناوبراو خێزاندارن.
ئهم بابهته 225
جار خوێنراوهتهوه