وەرزشوانێکی خەڵکی سونقوڕ دەستبەسەر کرا

وەرزشوانێکی خەڵکی سونقوڕ دەستبەسەر کرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوولاتییەک بە ناوی "حسەین ساعدی " وەرزشوانی (دومەیدانی) ڕاکردن، تەمەن ٥٠ساڵ خەڵکی ئاوایی ( سونقوڕ)ی سەر بەپارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ناوبراویان بەتۆمەتی سووکایەتی بە پیرۆزیەکان وپێغەمبەری ئیسلام دەستبەسەر کردوە و گواستراوەتەوە بۆ دادگا.




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:05:17/01/2022