کۆماری ئیسلامی وردەکارییەکانی بەڵێننامەی لەگەڵ وڵاتی چین بڵاو ناکاتەوە

کۆماری ئیسلامی وردەکارییەکانی بەڵێننامەی لەگەڵ وڵاتی چین بڵاو ناکاتەوە


موجتەبا زولنووری، ئەندامی کومیسیونی ئەمنییەتی ئێران، سەبارەت بە بەڵێننامەی ٢٥ساڵەی ئێران و چین وتی ئەمێستا کۆماری ئیسلامی پێی خۆش نییە وردەکارییەکانی ئەو بەڵێننامەیە باس بکات.

زولنووری وڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەبارەت بە بەڵێننامەی نێوان ئێران و چین بە میدیای دیدەبانی ئیران ڕاگەیاند: ((لە نێو بەڵیننامەکەدا ئەوە باس کراوە کە لە چە کاتێکدا چە شتێک بڵاو بکرێتەوە)).

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەبەستی سەفەری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە پکن، ڕاگەیاندنی بەڵێننامەی نێوان ئێران و چین بووە، نوێنەری پەرلەمانی ئێران وتی: ((ئەم ڕێککەوتننامە لەیەک گەیشتنی تەواوە بەڵام هێشتا بە مەرحەلەی دەستپێک نەگەیشتووە)).

زیادیشی کرد کە: ((مەبەستی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دەستپێکی ڕێکەوتننامەی ئیران و چین قەراردادی وردەکارییە، ئێمە سەدان ڕێکەوتننامەمان لەگەڵ چین هەیە و مەبەستی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەو قەراردادانە بووە نە ڕێککەوتننامەی ٢٥ساڵە)).

موجتەبا زولنووری وتی بە پیی ئەم بەڵێننامە، چین ٤٠٠ تا ٥٠٠ میلیارد دولار لە ئێران بەرهەمیان هێناوە.

ئەم ڕێککەوتنامەی ٢٥ساڵەی نێوان ئێران و چین بە ڕەنگدانەوە و ناڕەزایەتییەکی زۆر لە لایەن خەڵکەوە بوو بەڵام کۆماری ئیسلامی لە بڵاو کردنەوەی وردەکارییەکانی ئەو بەڵێننامەیە پارێزی کرد.

کۆماری ئیسلامی ئۆمیدەوارە کە ڕێککەوتننامەیەکی وەکوو رێککەوتنامەی ٢٥ساڵەی چین لەگەڵ وڵاتی ڕووسیە ببەستێت، بەڵام زولنووری وتی: ((ئاوەها ڕێککەوتنێک لە سەفەری ئیبراهیم ڕئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە مۆسکۆ نابەسترێت)).




ئه‌م بابه‌ته 218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:06:19/01/2022