بریتانیا سپای پاسدارن و هێزە میلیشیاکانی سەر بەئێران دەخاتە نێو گرووپی تیرۆریستیەوە

بریتانیا سپای پاسدارن و هێزە میلیشیاکانی سەر بەئێران دەخاتە نێو گرووپی تیرۆریستیەوە


ئامادەکار/ جوانە تەیمەسی

ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی هێرشی هێزە میلیشیاکانی سەربە ئێران بە ئەبووزەبی، وتەبێژی باڵادەستی وڵاتی بریتانیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات هێزەمیلیشیاکانی سەر بەئێران و سپای پاسدارن بخاتە نێو گرووپی تیرۆریستیەوە.

ئێندرۆ شارپ، وتە بێژی باڵادەستی وڵاتی بریتانیا، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی ئاشکرای ئەو وڵاتە کە بەشێک لەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییانەی هێزە میلیشیاکانی سەر بەئێران بە ئەبووزەبی بوو، وتی کە بەرپرسانی بریتانیا بابەتی تیرۆریستی سپای پاسداران دەخاتە ژێر چاوەدێری و نێو بەرنامەیەوە.

وتەبێژی باڵادەستی وڵاتی بریتانیا لە وڵام بە پرسیارەکانی پەرلەمانی بریتانیا وتی: ((ئێمە لەبارەی نیگەرنیەکانی خۆمان سەبارەت بە درێژەی چالاکییە تیرۆریستانەی سپای پاسداران لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی بەرجاو بووین و بریتانیا بەو هۆیەوە گەمارۆ دەخاتە سەر سپای پاسداران)).

شارپ زیادیشی کرد کە بەپێی ڕاپۆڕت و هەواڵەکانی ڕۆژنامەوانان، کۆماری ئیسلامی لە حاڵی فێرکاری و ناردنی پەهباد بۆ هێزە میلیشیاکانی و حیزب وڵڵای لوبنان لە پایەگایەکی هەوایی تایبەت لە شاری کاشان بۆ دەستپێکی هێرش بە (امارات متحدە عربی)و ئەو وڵاتانەی کە لە حەوزەی خەلیج فارسن بووە.

وتەبێژی باڵادەستی ولاتی بریتانیا لە حاڵێکدا ئەم وتانەی بەیان کرد کە ئێستوارت پووولاک، بەرپرسی گرووپی پارلەمان ((هاوڕێیانی نهێنی پارێزی ئیسرائیل))، لەم کۆبوونەوەیە لە بەرپرسانی وڵاتی بریتانیا داوای کرد کە سپای پاسدارن، حیزب وڵڵای لوبنان و حەماس، وەکوو ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی بناسێنن.

شارپ جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتی بریتانیا بە شێوەیەکی ڕێک و پیک ڕەنگدانەوەی، چالاکییە تیرۆریستانەی سپای پاسداران لە سەرانسەری ناوچەکە لەوانە پاڵپشتی سیاسی، ماڵی و نیزامییەکانی لە گرووپە میلیشیاکانی لە لوبنان، سووریە، عێراق و یەمەن هەڵدەسنگێنین.

وتەبێژی باڵادەستی بریتانیا لە درێژەی وتەکانی چالاکییەکانی سپای پاسدارانی مەترسییەک بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە و هۆکاری زیاد بوونی ئاڵۆزی ناو لێنا و وتی کە هەر بەو هۆیەوە کە بریتانیا زیاتر لە ٢٠٠ گەمارۆی دژ بە ئێران و بەتایبەت گەمارۆی تەواوی سپای پاسدارنی پێکهێناوە.

بریتانیا دوای ئەوەیکە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ سپای پاسدارنی خستە نێو ڕێکخراوەی تیرۆریستی، بۆ دەستپێکردنی هەوڵی وەها کارێک لە ژێر گووشاردا بووە.

لە درێژەی پاڵپشتی سپای پاسدارن لە گرووپە میلیشیاکانی لە ناوچە، بە تایبەت دوای هێرشی ڕۆژی دووشەممەی هێزە میلیشیاکان بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، داواکارییەکان لە وڵاتی بریتانیا بۆ خستنە نێو گرووپی تیرۆریستی سپای پاسداران پەرەی سەندووە.





ئه‌م بابه‌ته 245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:28:20/01/2022