راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

راپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ



راپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

راپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار تاوەکوو ٣٠ی بەفرانبار.

مافی مرۆڤ وەک خۆی نامێنێتەوە بەردەوام لەپەرەسندندایە تەنانەت گەیشتووە بەوەی کە تەنیا بایەخ بە مافی تاک نەدات بەڵکوو مافی ئابووری و کۆمەڵایەتیش بگرێتەوە، کە بەوەچەی دووهەم دەناسرێ؛ مافی کۆمەڵیش وەک مافی گەشەکردن و پەرەسەندن و کەش و هەوای خاوێن و ئاشتی جیهان، وەچەی سێهەمە.

زیندانی:

١- (رەزا بەهرامی) خەڵکی دیواندەرە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (حسەین ساعدی) تەمەن ٥٠ساڵ، خەڵکی سونقوڕ، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (مریەم سادقی) خەڵکی سنە، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (بێهلوول سەیدانی فەرد) خەڵکی ورمێ، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار، بەهۆی ونبوون لە نێو بەفردا، چارەنووسی نادیارە.

٢- (بارزان مەهینی) خەڵکی ورمێ، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار، بە هۆی ونبوون لەنێو بەفردا، چارەنووسی نادیارە.

٣- (ئەسعەد سەیدانی فەرد) خەڵکی ورمێ، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار، بە هۆی ونبوون لەنێو بەفردا، چارەنووسی نادیارە.

٤- (مێهران ڕەحمانی) تەمەن ٢٤سال، خەڵکی بانە، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.

٥- (ئیبراهیم ڕەحمانی) تەمەن ٤٥ساڵ، خەڵکی بانە، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٦- (هاوڕێ ئەحمەدی) خەڵکی بانە، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٧- (حوسمان ڕەسوولی) خەڵکی بانە، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (پرشنگ ئەمیری) تەمەن ٤٥ساڵ، خەڵکی پاوە، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانبار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢- (زانیار قادرپوور) تەمەن ٢٠ساڵ، خەڵکی پاوە، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

مافی مرۆڤ نابێ بە هیچ جۆرێک کەمبکرێتەوە، چونکە کەس بۆی نییە لەبەر هەر هۆیەک بێ کەسێکی دی لەو مافانە بێبەش بکات، تەنانەت ئەگەر یاسای وڵاتێکیش دان بەو مافانەدا نەنێ و پێشێلیکات، لە نرخی کەم ناکاتەوە، پێشێلکردنی مافەکان، نەبوونیان ناگەینێ.




ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:28:20/01/2022