میدیاکانی
ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە پێشوازی لە لانەبردنی سپای پاسداران لە
لایەن ئامریکاوە دەکەن، و هەر وەها بەرپرسانی ئیسرائیل هیوادارن کە لە ئەگری ئەنجام
دانی ئەم بڕیارە بێتە هۆی بەربەستێک بۆ زیندووبونەوەی بەرجام.
سایتی
هەواڵنێری تایمز ئیسرائیل لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی باڵای نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل، نووسییەتی کە نێفتالی بێنت پێشوازی لە بڕیاری دەوڵەتی بایدن سەبارەت بە
لانەبردنی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکان دەکات کە لە لایەن رۆژنامەی
واشنگتۆن پۆست بڵاوکراوەتەوە.
واشنگتۆن
پۆست رۆژی شەممە لە وتوو وێژێک دا لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی ئامریکا،
ئاماژەی بەوە داوە بایدن دەیەوێت داواکاری ئێران بۆ لابردنی سپای پاسداران لە لیستی
گرووپە تێرۆریستییەکان رەت بکاتەوە.
هەروەها
ئەم بەرپرسەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەزانێت کە ئەم بڕیارە
ناتوانێت ببێتە هۆی ڕێگریکردن بۆ ساغکردنەوەی بەرجام، بەو هۆیەوە کە تاران ئامادەی
کەڵک وەرگرتن لە بواری ئابووری بەرجامە بۆ ئەگری ساغکردنەوە.
هەر
وەها رۆژنامەی (هاآرتص) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئیسرائیلی باسی لەوە کرد کە
ئورشەلیم چاوەڕوانی ئەوەیە کە کۆشکی سپی لە
ڕۆژانی داهاتوو ئەم بڕیارە بەفەرمی ڕایبگەیێنت.
هەروەتر
(هاآرتص) لە دڕێژەی بابەتەکەی نووسیوییەتی بەرپرسانی ئیسرائیل هیوادارن کە ئەم بڕیارە
بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێ ببێتەوە و دانوستانەکانی ساغکردنەوەی بەرجام
تووشی شکەست بێت.
هاوکات
سایتی " وای نێت" لە زاری یەکێک تر لە بەرپرسانی سەرەکی ئیسرائیل دەلێت
کە ئەم بڕیارەی ئامریکا نیشانەی سیاسەتی درووستی دەوڵەتی نێفتالی بێنت لە بەرامبەر
دانوستانەکانی بەرجامە.
بە
وتەی ئەم بەرپرسە ئیسرائیلییە سیاسەتی دەوڵەتی نێفتالی بێنت و یائیر لاپید کە بریتییە
لە دوورگرتن لە ئاڵۆزی لەگەڵ دەوڵەتی ئامریکا و گوشار خستنەسەری کۆشکی سپی لەو شوێنانەی
کە ئیسرائیل دەتوانێت قازانجی لێ ببینێت، سیاسەتێکی درووستە کە ئێستا دەرئەنجامەکەی
بوێنێت.
راوێژکاران
لە ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە بڕیاری دەوڵەتی ئامریکا لەسەر لانەبردنی سپای
پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان، بەرهەمی گوشارەکانی ئیسرائیل و وڵاتە عەربییەکانی
ناوچەکەیە لەسەر کۆشکی سپی و هەر وەها کەڵک وەرگرتن لە لابییەکانی ئەم وڵاتانە لە
واشنگتۆن.
جالینا
پۆرتێر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاند کە بایدێن لەگەڵ بەرپرسی
هاوبەشی سپای ئامریکا لەسەر تیرۆریستی بوونی هێزی قودسی سپای پاسداران هاوڕایە.
مارک
میلی، بەرپرسی هاوبەشی هێزی ئامریکا، لە سەنای ئامریکا هێزی قودسی سپای پاسدارانی
وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناو لێبرد و دژی بڕیاری لابردنی هێزی قودس لە لیستی
گرووپە تیرۆریستیەکانە.
بەڵام
مارک دوبوویتس، بەرپرسی ڕێکخراوی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان، لە کاردانەوەی بە وتەکانی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئامریکا لە تویتێکدا رایگەیاند: ((دەوڵەتی بایدێن دەیەوێت
تەنیا هێزی قودس وەک تێرۆریست ناو ببات و سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکان
دەربهێنت.))
ئەمە
لە حاڵێکدایە کە پێشتر هێندێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لابردنی سپای پاسداران
لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان وەک مەرجێک بۆ ساغکردنەوەی بەرجام ناو برد.
ئهم بابهته 976
جار خوێنراوهتهوه