نێد پرایس: بابەتی جەلالی ناونیشانێکی روونە سەبارەت بە کارە سەرکووبگەرانەکانی کۆماری ئیسلامی

 نێد پرایس: بابەتی جەلالی ناونیشانێکی روونە سەبارەت بە کارە سەرکووبگەرانەکانی کۆماری ئیسلامی


نێد پرایس، رۆژی چووارشەممە رێکەوتی ١٤ی گوڵان لە کۆبوونەوەیەکی هەواڵنێری دا دەستبەسەر و دادگایی کردنی جەلالی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وێنەیەکی روون لە روانگەی خۆیەوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و سەرکووتگەرانە باسی لە وڵاتی ئێران کرد، زیادیشی کرد کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و هەروەها جاوید رەحمان، هەواڵنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری باروودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بە شێوەیەکی زۆر روون پێداچوونەوەیان بەم بابەتە کردووە.

 
کۆماری ئیسلامی تۆمەتی ئەوەی داوە لە ئەحمەد رەزا جەلالی کە زانیارییەکانی بومبی ناوکی ئێرانی بۆ رێکخراوی مووساد ناردووە کە بووەتە هۆی تێروری دوو کەس لە زانایانی ئەتۆمی ئێران، ماڵپەری هەواڵنێری ئیسنا رایگەیاندووە کە دوای دەستبەسەر بوونی جەلالی لە ئێران، وڵاتی سوئێد لەسەر داواکاری ئیسرائیل ئیقامەی مانەوە و دوای دادگایی و سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی، هەروەها مافی شارۆمەندی سوئێد بوو بە هۆی ئەوەیکە دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەوێتە ژێر گووشارەوە.

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ٤دەیەی دەسەڵاتدارییەتی خۆیدا هەوڵی داوە بە دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی دەرەکی یا ''دو تابعیتی'' بڕینەوەی سزای قورس وەک ئامرازێک بۆ ئازاد کردنی کەسانی سەر بە کۆماری ئیسلامی کە بە تاوانی کردەوەی تێرۆریستی، سیخۆڕی یا جێبەجێ نەکردن و پشت گوێ خستنی گەمارۆکان دەستبەسەر و سزایان بۆ بڕاوەتەوە.




 


ئه‌م بابه‌ته 453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:11:05/05/2022