بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکان لە ئێران

بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکان لە ئێران


رۆژی رابردوو رێکەوتی ٢١ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو کە بریتین لە هێزە گرێبەستییەکانی کۆمپانیای نەوتی گەچساران لە بەرانبەر بینای فەرمانگەی ناوەندی نەوت و گازی ئەم شارە، کۆمەڵێک دەرمانسازان لە بەرانبەر بینای رێکخراوی خواردن و دەرمان لە تاران و هەروەها بەشێک لە خاوەنبەشانی بانکی ''دی'' لە بەرانبەر بینای بانکی ناوەندی لە شاری تاران خوازیاری پرسینەوە لە داخوازییەکانیان بوون.

 جێگای ئاماژەیە لە رۆژانی رابردوودا کۆمەڵێک لە خەڵکی نیشتەجێی دوو ئاوایی (بەگدانە)  و (مسقان)ی سەر بە شاری شیراز لە بەرانبەر بینای پارێزگاری فارس گردبوونەەییەکی ناڕەزایەتییان بەرێوەبرد و هەروەها کرێکارانی پڕۆژەی پاڵاوگەی ئادیش لە کەنگانی بووشێهر دەستیان داوەتە مانگرتن.







ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:42:12/05/2022