ئیسرائیل: ئێران چالاکیە ناوەکییەکانی خۆی دوو هێندە زیاد کردووە

ئیسرائیل: ئێران چالاکیە ناوەکییەکانی خۆی دوو هێندە زیاد کردووە



بێنی گێنتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوو مانگی رابردوو پاشکەوتی ئۆرانیۆمی ٦٠٪ی خۆی دوو هێندە زیاد کردووە و ئاماژەی بەوە دا کە تاران لە کاتی تەواو کردن و دامەزراندنی ١٠٠٠ دانە سانتریفیووژی پێشکەوتووی ئای ئاڕ٦ لە بنکە ناوەکییەکانی خۆیەتی. گێنتس رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆتاییدا لە زانکۆی رایشمەن نزیکی تێل ئاڤیف سەبارەت بەم بابەتە وتی ئەم سانترفیووژە پێشکەوتووەانە لە بنکە ناوەکییەکانی ئێران بە تایبەت بنکە ژێرزەوییە نوێیەکانی لە نزیکی نەتەنز درووست دەکرێن و دادەمەزرێن.


جێگای ئاماژەی کە گێنتس لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئێستا ئێران نزیک بە ٦٠ کیلوگرەم ئورانیۆمی ٦٠٪ی پیتاندکراوی هەیە و بۆ کۆکردنەوەی کەرستەی تایبەت بۆ درووست کردنی چەکی ناوەکی تەنیا چەند حەفتەی ماوە.


شایانی باسە کە ئاژانسی نێونەتەویی وزەی ناوەکی لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی، رایگەیاندبوو کە پاشکەوتی پیتانکراوی ئێران لە سەدا ٦٠٪ گەیشتووەتە ٣٣ کیلوگرەمی، بێنی گێنتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل جارێکی دیکە ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەگەری شکەستی دانوستانەکانی بەرجام هێرشی نیزامی دەکەنە سەر پڕۆژەی بومبی ناوەکی کۆماری ئیسلامی ئێران.







ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:53:18/05/2022