بەردەوامی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

بەردەوامی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران


هاوکات لەگەڵ سێهەمین رۆژی مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای پاسەکانی تاران و شارەکانی دەوروبەری بەردەوامە و لەم مانگرتنەدا ٢٠کەس لە کرێکارانی شۆفێری (شرکت واحد) دەستبەسەر کراون. هەروەها بە پێی راپۆڕتی سەندیکای کرێکارانی (شرکت واحد)، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لانیکەم ١٢کەس لە شۆفێرانی ٦دەزگای (شرکت واحد) دەستبەسەر کراون کە لەوانە محەممەد رەمەزانی، عەباس تاجیک، ئەکبەر رەزمی و وەحید فەرەیدوونی بوون.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، دوای مانگرتنی کرێکاران و شۆفێرانی (شرکت واحد)، قەرەباڵغییەکی زۆر لە تاران رووی دا و شارەداری تاران هەوڵی داوە کە بۆ بێدەنگ کردنی خۆپیشاندەران کەڵک وەربگرێت لە شۆفێرانی هێزە ئەمنییەکان بە تایبەت سپای پاسداران.

شایانی باسە کە هاوکات لەگەڵ مانگرتنی شۆفێران خۆپیشاندانی سەرانسەری لە ئێران بە هۆی گرانی بەڕێوە چوو.







ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:47:18/05/2022