بە پێی راپۆرتەکان لە سەرووبەندی رۆژی مامۆستایان لە ئێران زۆربەی چالاکانوانانی سێنفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت و دەستبەسەر کراون. شایانی باسە کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستایان و فەرهەنگیان ئێران بە هۆی کەمتەر خەمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە چارەسەری داخوازییەکانیان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خۆیانیان لە دەیان پارێزگای ئێران لە بەردەم بیناکانی ناوەندی پەروەردە و راهێنان بەرێوەبرد.
جێگای ئاماژەیە کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٢ گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە مامۆستایان، ناڕەزایەتی خۆیانیان لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، یاسووج و کوردستان بەڕێوەبرد و لەم خۆپیشاندانەدا دەیان کەس دەستبەسەر کراون کە بە پێی هەواڵەکان لانیکەم ٢٤ کەس لە مامۆستایان لە زینداندا ماونەتەوە.
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه