دەرکەوتنی وریا غەفووری لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغە کرا

دەرکەوتنی وریا غەفووری لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغە کرا



ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، وریا غەفووری، سیمای ناسراو و ناوداری کوردی یاری زانی تۆپی پێ لە وڵامی رۆژنامەوانان سەبارەت بە گرانی و کێشەکانی خەڵکی وتی: کاتێک باسی پرسی کۆمەڵایەتی و مەدەنی دەکرێت، ئیدی تۆپی پێ بۆ من گرینگ نییە. 

شایانی باسە کە کاتێک وتەکانی وریا غەفووری لە توڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە پشتیوانی کردنی وریا غەفووری لە خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتییە رەواکانی خەڵک بوەتە هۆی ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکەوەتنی ناوبراو لە میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی قەدەغە بکات.

وریا غەفووری وەک یاریزانی تۆپی پێ لە ئێران یەکێک لەو کەسانە بوە کە هەمووکات لە توڕەکۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بوەتە هۆی پێشێلکردنی مافی خەڵک و درووست کردنی دۆخێکی نالەبار بۆ خەڵک دەبڕیوە و پاڵپشتی خەڵکی ئێران بوە لە داخوازییەکانیان.








ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:26:19/05/2022