بەردەوامی خۆپیشاندان، ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان لە ئێران
رۆژی شەممە، ٢٨/٣/١٤٠١، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک لە خانەنشینانی بیمەی دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی ئەهواز، زەنجان، بەندەر عەباس، شووش، کرماشان، ئابادان، کرمان، شووشتەر، تاران و هەروەها لە دوو پارێزگای گیلان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات خوازیاری پێداچوونە بە داخوازییەکانیان بوون. بەشێک لە کرێکارانی شارەوانی خوڕەمشەهر دەستیان دایە مانگرتن لە بەرانبەر بینای قائێمەقامی ئەم شارە، هەندێک لە کرێکارانی چێوبەست لە پێترۆپالایێشی کەنگان و هەروەها گرووپێک لە کرێکارانی فازی ٩ و ١٠ی کێلگەی نەوتی عەسەلوویە مانیان گرت و چالاکییەکانی خۆیانیان راوەستان. هاوکات کۆمەڵێک لە کاسبکارانی شارەکانی نوورئاباد، ممنسی، کۆهچنار، یەزد، ئەسفەهان، هەندیجان، تاران و لەنجان مانیان گرت و هەروەها چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئهم بابهته 138
جار خوێنراوهتهوه