نیگەرانی رێکخراوی نێونەتەوەیی بە هۆی سەرکووتی خۆپیشاندانەکان و زیاد بوونی رێژەی سێدارە لە ئێران

نیگەرانی رێکخراوی نێونەتەوەیی بە هۆی سەرکووتی خۆپیشاندانەکان و زیاد بوونی رێژەی سێدارە لە ئێران



رێکخراوی نێونەتەوەیی لە راپۆرتی نوێی خۆیدا لەسەر پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ئێران، لەوانە سەرکووتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، چوونەسەرەوی رێژەی سێدارە، زیادبوونی گیانلەدەستدانی زیندانیان بە هۆی تووندوتیژی یاخود کەمتەرخەمی بەرپرسانی هەردوو دەزگای داد و زیندانەکان، بەردەوامی ئەشکەنجە و پێشوەچوونی نامرۆڤانەی دادگاکانی ژێر دەسەڵاتی رژیمی ئێران بە چڕ و پڕی نیگەرانی خۆی دەربڕی.

نێدا ئێلناشف، جێگری کۆمیسیاری باڵای رێکخراوی نێونەتوەیی مافی مرۆڤ، ئاماژەی بە وردەکارییەکانی ئەم راپۆرتەدا، لەوانە پیشێلکاری مافی مرۆڤ و سەرکووتی خۆپیشانداندانە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران کە بۆ بابەتەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو ئیدانە کرد.

ئێلناشف زیادیشی کرد: ((لە مانگەکانی ئاوریل و مەی ساڵی ٢٠٢٢ی زاینیی لانیکەم ٥٥کەس، لاوانە مامۆستایان، پارێزەران، چالاکوانانی مافی کرێکاری و خوێندکاران لە خۆپیشاندانکەندا دەستبەسەر کراون، کە زۆربەی لەوانە بە تۆمەتی هەڕەشەی ئەمنییەتی میللی تۆمەتبار کراون.

شایانی باسە کە بە پیێ راپۆرتی ریکخراوی نێونەتەوەیی، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرکووتی خۆپیشاندانەکان لەو هێزانە کەڵکی وەرگرتووە کە جلی مەدەنییان لەبەردایە، و کووشتنی هاووڵاتییان پەیوەندی دەدات بە خۆپیشاندەران.

هەروەتر ئەم راپۆرتە ئاماژەی بەوەدا کە هێزە چەکدارەکانی سەربەکۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی خۆپیشاندانەکان منداڵان دەکەنە ئامانجی گوللەی چەکەکانیان.






ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:22/06/2022