بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران



رۆژی رابردوو چووارشەممە، ١/٤/١٤٠١، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی خورەمشەهر لە بەرانبەر بینای قائێمەقامی ئەم شارە، هەندێک لە خانەنشینانی بیمەی دابین کردنی کۆمەڵایەتی پارێزگای خوزستان لە بەردەم بینای ئەم پارێزگاریە لە ئەهواز، بەشێک لە داواکارانی (مسکن مهر)ی پەردیس لە بەرانبەر بینای (شرکت عمران) ئەم شارە و هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێشەسازی کاروون شووشتەر لەو شارە ناڕەزایەتی خۆیانیان سەبارەت بەو دۆخە نالەبارە ئابوورییە دەربری و خوازیاری پێداچوونەوە بە داخوازییەکانیان بوون.

جێگای ئاماژەیە کە هاوکات کرێکارانی پرۆژەی چێوبەستی پێشەسازی نەوت، گاز و پترۆکیمایی لەسەر بانگهێشتی پێشووی خۆیان، لە شەش کۆمپانیای جیاواز دەستیان دایە مانگرتن و کار و چالاکی خۆیانیان راگرت.






ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:23/06/2022