چوونەسەرەوەی رێژەی خۆکوژی مێرمنداڵان لە کوردستانی ئێران

چوونەسەرەوەی رێژەی خۆکوژی مێرمنداڵان لە کوردستانی ئێران


بە پێی هەواڵ و راپۆرتەکان کە سەبارەت بە خۆکوژی مێرمنداڵان لە کوردستانی ئێران بڵاو بووتەوە، لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی رابردوو تاوەکوو ئێستا پێداچوونەوەی پێداکراوە، لە رێکەوتی یەکی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی تاوەکوو مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ واتە ساڵی  ١٤٠١ی هەتاوی، لانیکەم ١٢ مێرمنداڵ و تازە لاو لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستیان داوتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

شایانی باسە کە لەم ١٢مێرمنداڵ و تازە لاوانە ١١کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک کەسیان دوای ئەوەیکە گەیندراوەتە نەخۆشخانە بە هۆی کادری دەرمانی لە مەرگ رزگاری بووە. ٦کەیس لەم خۆکوژییانە لە لایەن میدیاکانی سەربەخۆ و ٢ی دیکەش لە لایەن میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و جیاوازی رەگەزی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری زۆربەی خۆکوژییەکانن لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان.








ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:02:28/06/2022