دۆخی تەندرووستی شەعبان محەممەدی مامۆستای بەند کراو، لە مەترسیدایە

دۆخی تەندرووستی شەعبان محەممەدی مامۆستای بەند کراو، لە مەترسیدایە


ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی زانیارییەکان دوای سێ مانگ لە دەستبەسەر کردنی شەعبان محەممدی چاڵاکی سێنفی مامۆستایان، تاوەکوو ئێستا چارەنووسی نادیارە و ناوبراو بە هۆی کێشەی پزیشکییەوە لە دۆخێکی تەندرووستی خراپ دایە.
کەناڵی تێلێگرامی شۆڕای هاوئاهەنگی ئەنجوومەنی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران، رایگەیاند کە شەعبان محەممەدی مامۆستای بەندکراو لە زیندانی ئەوین، لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی تایبەت بێ بەشە و نیگرانی خۆیانیان سەبارەت بە دۆخی ئەم چاڵاکە سێنفییە دەربڕی.

جێگای ئاماژەیە کە لە رێکەوتی ١١ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی،  شەعبان محەممەدی لەگەڵ دوو چاڵاکی سێنفی مامۆستایان بە ناوەکانی ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخاه لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.







ئه‌م بابه‌ته 215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:41:31/07/2022