خۆشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵاوایی لە ژیان کرد

خۆشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، بەداخەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ۱۷ی گەلاوێژی ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی، خاتوو زێنەب ئیوەر خۆشکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ریزەکانی کۆمەڵە هاوڕێ مەحموود ئیوەر، خەڵکی ئاوایی خانکەندی سەر به ناوچەی چۆمی مەجیدخان لە تەمەنی ٤۱ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد. خاتوو زێنەب ژنێکی بەئەمەگ و وەفادار بە رێبازی براکەی وپێشمەرگە خۆشەویست بوو.
بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری ئیوەر دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە







ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:00:08/08/2022