کوژرانی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری بانە

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری بانە


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی رابردوو هەینی، ١٤٠١/٥/٢٨، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەر سنووری '' هەنگەژاڵ ''ی بانە، کۆڵبەرێک کوژرا.
بە پێی زانیارییەکان نازناوی ئەم کۆڵبەرە، '' رەحیم محەممەدی '' تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی ئاوایی '' هۆرزە '' سەر بە شاری بانەیە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو خیزاندارە و باوکی دوو منداڵیشە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوو تەقەی راستەوخۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران، بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژەمارەیەک لە کۆڵبەران لە کوردستانی رۆژهەڵات.







ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:06:20/08/2022