ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی هەینی، ١٤٠١/٦/٤، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆڵبەرێکی دیکەیان لە سەر سنووری بانە کوژرا.
بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەم کۆڵبەرە، '' رێبوار رەشیدی '' تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی '' قولیاوا '' سەر بە شاری بانەیە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە، هاوژینەکەیشی دووگیانە.
جێگای ئاماژەیە رێژە کوژرانی کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە ماوەی یەک مانگی رابردوو دا گەیشتووەتە پێنج کەس. ئەم رێژەیە لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی، ٢٨ کەسە، هەروەها ٢٠٨ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
زۆربەی ئەوە کۆڵبەرانە کە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون، خەڵکی شاری پاوە سەر بە کرماشان و بانە بوون.
شایانی باسە کە ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەر لە ساڵی رابردوو ٢٠٢١ی زایینی، ٥٢ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٦٣ کەسیش بریندار کراون.
ئهم بابهته 353
جار خوێنراوهتهوه